سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی ساڵی 1982 له‌مه‌هاباد له‌دایكبوو، خه‌باتی رۆژنامه‌وانیی به‌بێژه‌ری له‌ڕادیۆ و له‌ساڵی 1999 دا ده‌ست پێكردوه و تا ساڵی 2003 تیایدا به‌رده‌وام بووه، و له‌م گۆڤار و رۆژنامه و سایتانه‌دا به‌ڕه‌سمی كاری كردوه. گۆڤاری ده‌نگێ گه‌ریلا (ئه‌دیتۆر، 2001، چیا)، هه‌فته‌نامه‌ی آلترناتیو ( ده‌سته‌ی نوسه‌ران، 2003 - 2004، چیا)، گۆڤاری ئاواره (سه‌رنوسه‌ر، 2004، ئاڵتاش)، رۆژنامه‌ی ئاسۆ (په‌یامنێر، 2005، سلێمانی)، گۆڤاری ئیستاتیكا (ده‌سته‌ی نوسه‌ران، 2006، سلێمانی)، رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت (په‌یامنێر، 2006 - 2007، سلێمانی) و هه‌روه‌ها سایتی رێنێسانس (ده‌سته‌ی كارگێڕ، 2006 -2009)، جگه له‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی تر. له ساڵی 2008ه‌وه له سویسرا نیشته‌جێیه.
ناوبراو به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته دۆخی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشوور و به‌تایبه‌ت له کاتی بشێوی و خۆپیشانداندا. له‌مباره‌وه ده‌ڵێ “له کاتی ئاسایی‌دا، ئێمه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و گرتن ده‌بووینه‌وه چ چای ئه‌وه‌ی به‌شداری خۆپیشاندان و چالاکی ببین”.
چیاکوکاکایی: ئێوه به‌شێکی به‌رچاو له کاروباری رۆژنامه‌نووسیتان له کوردستانی عێراق تێپه‌ڕاندوه و بێگومان ده‌بێ ئاگاداری بارودۆخی ناوخۆیی و هه‌روه‌ها گۆڕانکارییه‌کانی ئێره بن. سه‌باره‌ت به‌م خۆپیشاندانانه‌ی دوایی به تایبه‌ت له شاری سلێمانی، راتان چییه؟
ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له باکووری ئه‌فریقا ده‌ستیان پێ‌کرد و ئێستاش به‌رده‌وامن، له ناوچه‌که‌دا به‌ر له هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان و وڵاتانی دراوسێ، کوردستانی گرته‌وه. ئه‌وه وه‌نه‌بێ هۆکاره‌که‌ی داخرانی ئه‌و ناوچه‌یه بێ، به پێچه‌وانه‌وه تا راده‌یه‌ک له کراوه‌بوونی هه‌رێمی کوردستان له چاو دراوسێکانی سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌و مانایه، خۆپێشانده‌ر ئه‌و ترسه‌ی له ئێران و سوریا و ئۆردۆن هه‌یه‌تی، له کوردستان نیه‌تی. هه‌رچه‌ند له کوردستاندا، توند‌و تیژییه‌کی زۆر دژی خۆپیشانده‌ران په‌یڕه‌و کرا، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگه له میدیاکان و رۆژنامه‌نووسان نه‌گیرا، رووماڵی رووداوه‌کان بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له وڵاتانی جیرانی ده‌کرێ. کوردستان چه‌ندین ساڵه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه خۆی وه‌ک ئه‌زموونێکی جیاواز نیشان ده‌دا و نیشان ده‌درێ، به‌ڵام دوابه‌دوای چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه، هه‌ندێک خۆی هێنایه‌وه ریزی ئه‌وان.
چیاکوکاکایی: له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌دا، حکومه‌تی هه‌رێم و پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار په‌نجه‌ی تاوانیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سوپای قودسی سه‌ر به پاسداران راکێشا. تا چه‌ند ئێران ده‌ستی له‌و روداوانه‌دا هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌س و لایه‌نێک باس له ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ئاژاوه‌گێڕ و ئیتلاعاتیه‌کانی ئێران بکا، پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان نابێ ئه‌و قسه‌یه بکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر شتێکی واش هه‌بێ، ئه‌وه خۆیان بوون رێگه‌یان له به‌رده‌م ئه‌واندا کرده‌وه، ئه‌وه ئه‌وان بوون ئیتلاعات و سوپای پاسدارانیان له کوردستان کرده که‌ڵه‌گا. ئه‌وه یه‌کێتی بوو به رۆژی روون جڵه‌وی هێزه‌کانی ئێران گرت هه‌تا شاری کۆیه، ئه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم بوو چه‌ند ساڵ له‌وه پێش داڵده‌ی سه‌حرارودی و فه‌رهادیان دا و گۆیا له سه‌ر بانگهێشتی سه‌رکرده‌کانی کورد هاتبونه کوردستان. به کورتی، کام هێز و لایه‌ن له کوردستانی عێراق شک ده‌به‌ی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بێ. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئێرانیش، ئه‌گه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه‌ک نه‌بێ دژ به‌و لایه‌نه، ئه‌وا وه‌ک سه‌رجه‌م هێزو حزبه‌کانی دیکه‌یه. وه‌ک په‌یوه‌ندی یه‌کگرتو و ئێران، سۆسیالیست و ئێران، کۆمه‌ڵ و ئێران، یه‌کێتی و ئێران. ئه‌مه شتێک نیه دیفاعی لێبکرێ و به‌داخه‌وه هه‌میشه دۆسیه‌یه‌کی ره‌شی حزبه‌کانی باشووری کوردستان بووه. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌گه‌ر راست بێ و بووبێته ئامێرێک به ده‌ستی ئێرانه‌وه، خۆ دروستبوونی کاری ئێران نییه. دروست بوونی گۆڕان، به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجی کوردستان خۆی بوو که له‌میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزۆسیۆن هاته ئاراوه و به حوکمی ئه‌وه‌ی رۆحێکی تازه‌ی دا به بوونی ئۆپۆزۆسیۆن له کوردستانی عێراق، به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ند. له‌باشووری کوردستان ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ناوی ئۆپۆزۆسیۆن هه‌بوو، هێزگه‌لێکی کارتۆنی و سازشکار بوون، به‌ڵام گۆڕان به دروشمی رادیکاڵ و ئه‌ده‌بیاتێکی جیاوازه‌وه، متمانه‌ی خه‌ڵکی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئۆپۆزۆسیۆن.
چیاکوکاکایی: هه‌روه‌ک ئاماژه‌تان پێدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانخواز و ریفۆرمخوازی “گۆڕان” له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌کانی کوردستانی عێراق دروست بوو و به خێرایی په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه توانی کاریگه‌ریی زۆر بکاته سه‌ر هاوسه‌نگییه‌کان. پێمان بڵێ گۆڕان بۆچی و چۆن دروست بوو و داخوازییه‌کانی چی؟
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له نه‌بوون و بۆشایی ئۆپۆزۆسیۆنێکی جدی دا هاته ئاراوه. ئه‌و به‌ناو ئۆپۆزۆسیۆنهی تا به‌ر له په‌یدابوونی گۆڕان هه‌بوو، ئیسلامیه‌کان و چه‌په‌کان بوون. به‌ڵام چه‌په‌کان له‌وه مارژیناڵ تر و پاسیڤ تر بوون سیفه‌تی ئۆپۆزۆسیۆنیان پێبدرێ، بۆیه ئیسلامیه‌کان له پێشه‌وه بوون و وه‌ک هێزی سێهه‌م مه‌تڕه‌ح بوون. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له کاتێکدا پێی نایه مه‌یدان که خه‌ڵک به هیچ شێوه‌یه‌ک متمانه‌ی به ئۆپۆزۆسیۆن نه‌بوو و له راستیدا ناسیاوێکی ئه‌وتۆشی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو. بۆیه له سه‌ره‌تادا به چاوی شک و گومانه‌وه سه‌یری کرا و ته‌نانه‌ت به سیناریۆی خودی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان زانرا. به‌ڵام له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، بزووتنه‌وه‌ی ئاماژه‌پێکراو به ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات، دروشمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی، ره‌خنه‌گرتن له کارکردی په‌ڕله‌مان و ...تاد له ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی سه‌رنجێکی زۆر له خه‌ڵک بۆ لای خۆی رابکێشێ و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره تۆمار بکات. هه‌ڵبه‌ت له بیرمان نه‌چێ که له‌و ماوه‌یه‌دا، زۆر جار بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌مان شێوازی حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری گرتۆته به‌ر و له زۆر حاڵه‌تیش دا نه‌یتوانیوه خۆی له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و حزبانه رزگار بکا.
چیاکوکاکایی: وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ پڕۆگرام و دروشمی سه‌ره‌کی گۆڕان، روبه‌ڕووبوونه‌وه دژی گه‌نده‌ڵی له ناو داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی هه‌ژاریه له ناو کۆمه‌ڵگادا، به‌سه‌رنجدان به‌و به‌شه به‌رچاوه‌ی کوردستانی عێراق له بودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراقی فیدڕاڵ هه‌یه‌تی و هه‌روه‌ها مافی وه‌به‌رهێنانی به‌شێک له نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه، بۆچی هه‌ژاری هه‌روا زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بۆ دروست بووه؟
نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و کۆمه‌ڵێک ده‌زگای چاو‌دێر و دروست به سه‌ر سه‌رفکردنی بوودجه له باشووری کوردستان ئه‌و فه‌وزایه‌ی ئێستای دروست کردوه. ئه‌و خزمه‌تگوزارییه که‌مه‌ی ئێستاش هه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیمای سیاسی هاوڵاتیانه. بۆیه هه‌میشه به‌شێکی به‌رچاو له کۆمه‌ڵگا که له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حزبه‌کانه، ده‌بێته قوربانی. له کاتێکدا که زۆر که‌س به ده‌ست بێکارییه‌وه ده‌ناڵێنێ، زۆر که‌س به هۆی واسیته‌وه دوو ده‌وام و بگره زیاتریان هه‌یه. کێشه‌که له‌وه دایه شه‌رعیه‌تی حکومه‌ت له په‌رله‌مانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ و حزب به که‌یفی خۆی ده‌توانێ ئه‌و سامانه به‌ولا و ئه‌ملا دابدات و له پێناو به‌رنامه و پڕۆژه‌کانی خۆیدا سه‌رفی بکا.
چیاکوکاکایی: به‌ڕای ئێوه ئایا سیسته‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که له سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی دوو پارتی سه‌ره‌کی واته پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه به‌ڕێوه ده‌چێ، له گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی و ئازادییه سیاسیه‌کان یه‌ک ده‌گرێته‌وه یاخود دژی ئه‌م پره‌نسیپانه‌یه؟
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، حکومه‌تێکه له سه‌ر بنه‌مای رێککه‌وتنی حزبه‌کان و به‌تایبه‌ت ئه‌و دوو حزبه سه‌ره‌کییه‌ی که ئاماژه‌تان پێ‌کرد، بۆیه ئه‌گه‌ر باس له ئازادی و دیموکراسیش بکرێ، پێویسته له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حزبانه باسی لێوه بکرێ نه‌ک له چوارچێوه‌ی په‌رله‌مان و کۆمه‌ڵێک داموده‌زگای یاسایی. په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا دوایین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کان، په‌رله‌مانێکی کارتۆنی بووه و ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی دیکه‌ش که به‌ناوی ئۆپۆزۆسیۆنه‌وه به‌شداری په‌رله‌مانیان کردوه بچووکترین رۆڵیان نه‌بوه و سێبه‌ری حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بوون. له خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌ماندا، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ئه‌وه بوو که ئۆپۆزۆسیۆن متمانه‌ی به حکومه‌ت به‌خشی و ئێستاش داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌کا. دیموکراسی و مافه‌کانی تاک و ئازادی سیاسی کاتێک له هه‌رێمی کوردستان سه‌قامگیر ده‌بێ که حزب له حکومه‌ت جیا بکرێته‌وه و حزب ملکه‌چی یاساکانی حکومه‌ت بێ نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.
چیاکوکاکایی: راتان له سه‌ر که‌سایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا، تا به‌ر له‌وه‌ی خۆی وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی ئۆپۆزۆسیۆن نیشان بدا و ته‌نانه‌ت دواتریش، ته‌نیا به سلێمانی و ده‌وروبه‌رییه‌وه به‌رته‌سک بوو و که‌سایه‌تیه‌کی زۆر ناوچه‌یی بوو. له ئاستی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌و شێوه‌یه مه‌تڕه‌ح نه‌بوو. له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی له ناو یه‌کێتی دا هه‌یبوو، دوو ئه‌وه‌نده نه‌یاری هه‌بوو. به‌جۆرێک نه‌وشیروان مسته‌فا، به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمانه و هاتنه ناو به‌ره‌ی ئۆپۆزۆسیۆنه‌وه رابردووی خۆی کڕیوه. پێناسه‌یه‌کی نوێی له خۆی ئاڕاسته کرد. به‌ڵام تاکوو ئێستاش دردۆنگی و گومان سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی ئه‌و نه‌ڕه‌ویته‌وه. هه‌تا ئه‌مدواییانه‌ش به به‌شێک له یه‌کێتی و جۆرێک له سیناریۆکانی یه‌کێتی ده‌زانرا، ئه‌وه‌ش به حوکمی ئه‌وه‌ی ساڵانێکی درێژ هاوڕێ و هه‌ڤاڵی نزیکی مام جه‌لال و یه‌کێک بووه له به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. دروست به وێنه‌ی میر حوسێن موسه‌وی له ئێران که له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خه‌ڵک به گومانه‌وه لێیان ده‌ڕوانی و تا ماوه‌یه‌کی زۆریش که‌سایه‌تی ئه‌ویان بۆ روون نه‌بۆوه. ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێک بوو له سیسته‌م و یه‌کێک بوو له هه‌ڤاڵه دڵسۆزه‌کانی خومه‌ینی.
چیاکوکاکایی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌کانی “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان” له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق سنووردار بوو، په‌یوه‌ندی، کۆبونه‌وه‌کان و راگه‌یه‌ندراوه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌دارانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێست و سه‌رکوت ده‌بێته‌وه: گۆڕان خه‌ریکه په‌ره ده‌ستێنێ، ئێوه داهاتووی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چۆن ده‌بینن؟
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له بۆشایی نه‌بوونی ئۆپۆزۆسیۆن دا هاته ئاراوه، بۆیه توانی ببێته به‌رده‌نگ بۆ که‌سانی ناڕازی و ئه‌و ده‌نگه به‌ساڵان که‌ڵکه‌ڵه ببوو و نه‌یده‌توانی و بواری ئه‌وه‌ی نه‌بوو خۆی نیشان بدا، به‌جارێک خۆی له ده‌وروبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دا دۆزییه‌وه। زۆر که‌سیش هه‌ن ناڕازین، به هۆی جوراوجۆر ناتوانن به‌شداری بزووتنه‌وه‌که بن، به‌ڵام به‌جۆرێک هاوسۆزن له گه‌ڵیدا। بۆیه له نزیکه‌وه و به هه‌ستیارییه‌وه دهیشۆپێنن و له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و گوتاره دان و سۆزه‌کی پشتیوانی له به‌رنامه و کارکردی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن। کوردستان له دوای راپه‌ڕینی 91ه‌وه ئۆپۆزۆسیۆنی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بۆیه شتێکی سه‌یر نییه به هۆی نه‌بوونی ئه‌زموونه‌وه، نه‌توانێ وه‌ک ئۆپۆزۆسیۆنی وڵاتانی دیکه به ئه‌رکی خۆی هه‌ستێ، به‌ڵام گومان له‌وه دانییه له‌و ماوه‌یه‌دا، کوردستانی له بێده‌نگی و مردووییهوه، کرده وڵاتێکی زیندوو و هه‌روه‌ها جموجوڵیشی به هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه خۆ و هه‌ر چه‌ند که‌میش بێ، هه‌ندێک ببزوێن।
چیاکوکاکایی: ئێوه به ره‌گه‌ز ئێرانین و به‌شێکی زۆر له چالاکیه رۆژنامهنوسیهکانتان په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌بووه. هه‌ندێک باس له تێڕوانینی خۆتان بکه‌ن سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی چاکسازی و ویستی خه‌ڵک له ئێران‌دا.
له‌وڵامی پرسیاره‌که‌تدا پێمخۆشه ئه‌وه بڵێم هیچ شتێک نییه من و ئێرانی بوون به یه‌که‌وه ببه‌ستێته‌وه، هیچ کات هه‌ست به‌وه ناکه‌م که ئێرانیم و ناخۆشترین شت یان ته‌نانه‌ت جنێو ئه‌وه‌یه یه‌کێک سیفه‌تی ئێرانی بوون به سه‌ر مندا بسه‌پێنێ، ئه‌وه‌نده‌ی به رووداوه‌کانی سلێمانی، هه‌ولێر، دیاربه‌کر و گه‌ڤه‌ر ده‌هه‌ژێم، روداوه‌کانی تاران و دیکه‌ی شاره‌کانی ئێران کارم تێناکا. بۆیه باشتر وایه بڵێین زۆربه‌ی ئه‌و کار‌و چالاکیانه‌ی ئه‌نجامم داون په‌یوه‌ندییان به دژایه‌تی ئێرانه‌وه هه‌بووه. له سه‌رجه‌م ئه‌و سایته و ناوه‌نده رۆژنامهنووسیانهی تێیاندا کاریشم کردوه، هه‌وڵمداوه رووماڵی ئه‌و رووداو و گۆڕانکارییانه بکه‌م که په‌یوه‌ندییان به کوردستانی گه‌وره‌وه هه‌یه. له‌ناو زۆربه‌ی ئه‌و سایت و ناوه‌ندانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا که ئێرانیچێتی ده‌که‌ن یان هه‌موو نیگایان له سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، رێگایه‌کی سێهه‌مم هه‌ڵبژاردوه که ئه‌ویش کارکردنه بۆ ناوه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی چاکسازی و ویستی خه‌ڵک له ئێران‌دا پێموابێ ئه‌وه باسێکه و زۆر هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه که بێگومان ده‌بێ مه‌به‌ستتان بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بێ، رێگه‌یه‌کی زۆر دووباره‌وه‌بوو ده‌پێوێ و هێدی هێدی خه‌ڵک نا‌ئومێد و جاڕز ده‌کا. بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئیعترازی له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا، ئه‌گه‌ر پێی نایه ساڵێک و دوو ساڵه‌وه، ئیدی له ماکی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه. بزوتنه‌وه‌ی ئیعترازی ئێران ده‌بێ سه‌یری خه‌ڵکی میسر، لیبیا و ته‌نانه‌ت شاری سلێمانی بکه‌ن که له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌دا، زۆر ده‌رئه‌نجامی گرنگیان ده‌سته‌به‌ر کرد. به‌کورتی، من ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به بزووتنه‌وه‌یه‌کی ماڕژیناڵ و هه‌لپه‌رست ده‌زانم.